به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، جه‌ختیكرده‌وه به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت كورتهێنان له بودجه پڕده‌كاته‌وه به‌بێ په‌نابردن بۆ قه‌رزى ده‌ره‌كى و ناوخۆیى.
عه‌بدلهادى سه‌عداوى ئه‌ندامى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌نارده‌ى نه‌وت زۆربوه‌وه و داهاته‌كه‌شى ئه‌نجامێكى باشى به‌ده‌ستهێنا به‌وه‌ش چیتر پێویستمان به قه‌رزى ده‌ره‌كى و ناوخۆیى نابێت له بودجه"، ئاماژه‌ى ه‌وه‌كرد" زۆرى خه‌رجییه‌كان له بودجه و به‌رزبونه‌وه‌ى ژماره‌ى دامه‌زراندن له ساڵانى رابردوو به‌شێویه‌كى نه‌رێنى كاریگه‌رى كردوه‌ته سه‌ر بودجه".
وتیشى" به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ده‌بێته هۆى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنان له‌بودجه و بودجه‌ى ته‌واوكراو و پله‌ى دامه‌زراندنیش نیه".