راوێژكاری كازمی هه‌نگاوى ئه‌منى ولۆجستى حكومه‌ت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرا ده‌كات

سیاسی
  • 29-04-2021, 16:23
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    موهه‌نه‌د نه‌عیم ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، ئاماده‌كاری پێویست كراوه‌ بۆئه‌وه‌ی رێگری له‌ ساخته‌كاری بگیرێت.
    نه‌عیم له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)رایگه‌یاند، یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان، كۆمیسیۆنی ناچاركردوه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك بكات بۆئه‌وه‌ی قۆناغه‌كانی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌سته‌به‌ر بكات.وتیشی، "حكومه‌ت پێشنیازێكی پێشكه‌ش به‌كۆمسیۆن كردوه‌ كه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌ درێژبكرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها پاراستنی سیستم و تۆڕ و به‌رنامه‌ له‌هێرشی دیجیتاڵیش، بۆ دڵنیابون له‌پاراستنی هه‌واڵگریی ئه‌نجامه‌كان و له‌ڕێگه‌ی سه‌ته‌لایته‌وه‌ له‌ئه‌ستۆ بگرێت".ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كاری له‌پێشینه‌ی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕێگریی له‌ چه‌كداركردن و پیاده‌كردنی هه‌ر جۆره‌ كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌ كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكات، هه‌روه‌ها ملكه‌چی بڕگه‌ و به‌ندی یاسای پارته‌كان به‌ ژماره‌ 36ی ساڵی 2015 و بێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ سزای ئه‌و حزبانه‌ بدرێت و مۆڵه‌تیان لێ بسه‌ندرێته‌وه‌.
    موهه‌نه‌د نه‌عیم ئاشكراشیكرد، لیژنه‌یه‌كی باڵا به‌ سه‌رۆكایه‌تی جێگری ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان و به‌شداری ئه‌ندامانی ده‌زگای كاروباری پۆلیس و ده‌زگای هه‌واڵگری و ده‌زگای دژه‌ تیرۆر بۆ ئاماده‌كاری له‌ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێكهێندراوه‌، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ئاماده‌كاری بكات.
    باسی له‌وه‌شكرد، دۆسیه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ ته‌واوی عێراقییه‌، كه‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان و به‌شه‌ ئه‌منییه‌كان و دامه‌زراوه‌ دادوه‌رییه‌كان و ئه‌ندامانی كۆنترۆڵی دادوه‌ری تێدا به‌شدارن، چونكه‌ ئه‌وه‌ كرده‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت.