ئه‌عره‌جى و ڕاپەڕێنەری کاروباری فەڕەنسا تاوتوێى كشانه‌وه‌ى هێزه‌ بیانیه‌كان ده‌كه‌ن له‌ عێراق

ئەمنی
  • 29-04-2021, 19:02
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    قاسم ئه‌عره‌جى راویژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، ژان نۆیڵ بۆنیۆ ڕاپەڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا تاوتوێى كشانه‌وه‌ى هێزه‌ بیانیه‌كانى له‌ عێراق راگه‌یاند.


    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى له‌ راگه‌یالندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" ئه‌عره‌جى پێشوازى كرد له‌ ژان نۆیڵ بۆنیۆ ڕاپەڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا"، هه‌ردوولا تاوتوێى گفتوگۆى ستراتیژى نێوان به‌غدا و واشنتۆن و خشته‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌ بیانیه‌كان له‌ عێراق كرد هه‌روه‌ها باس له‌ كارى راوێژكارى هاوپه‌یمانى ناتۆ كرا".


    بۆنیۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ بریاره‌ سه‌رووه‌ریه‌كانى عێراه‌ و رێز له‌ سه‌روه‌رى خاكى عێراق ده‌گرێت".