فه‌یاز :زیادكردنى موچه‌ى حه‌شد له‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات

ئەمنی
  • 29-04-2021, 17:48
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فالح فه‌یاز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، جه‌ختیكرده‌وه‌ موچه‌ى زیادكراوى كارمه‌ندانى حه‌شدى شه‌عبى كه‌بڕه‌كه‌ى ملیۆنێك و 415 دیناره‌ له‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات .
    فه‌یاز له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" موچه‌ى زیادكراوى كارمه‌ندانى حه‌شدى شه‌عبى كه‌بڕه‌كه‌ى ملیۆنێك و 415 دیناره‌ له‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات ،ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌ لێبرنى موچه‌ى حه‌شد ده‌كات".


    ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد" سه‌ركایه‌تى ده‌سته‌كه‌ به‌گرنگه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان چودێرى پرسى رێكه‌وتنى میكانیزمێك ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتنێك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌ هه‌ڵوه‌شێندراوه‌كان".