به‌غدا-اه‌ع
فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، جه‌ختیكرده‌وه لوتكه‌ى سێقۆڵى له به‌غدا له دواى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان سازده‌كرێت،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كاتێكى دیارى كرا‌و بۆ سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ واشنتۆن نیه.
حسێن له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" تاوه‌كو ئێستا سازدانى لوتكه‌ى سێقۆڵى له به‌غدا له كارنامه‌دایه به‌ڵام دواخستنى به‌هۆى ڕوداوه‌كه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ى میسر و روداوه‌سیاسیه‌كانى ئوردنه‌وه بوو"،جه‌ختیكرده‌وه دواى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانى پیرۆز كارده‌كه‌ین بۆ سازدانى لوتكه‌ى سێقۆڵى له به‌غدا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"بریارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له پاڵپشتى كردنى سوپاى لوبنانى له‌سه‌رو به‌ندى ئه‌و نامانه‌ى كه له‌لایه‌ن وه‌زیرى به‌رگرى لوبنان و سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپاى لوبنان كه ئاراسته‌ى وه‌زیرى به‌رگرى عێراقى كراوه "،جه‌ختیكرده‌وه "ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندى ده‌ربڕى له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه‌ى وه‌زیرى به‌رگرى عێراقى به‌وه‌ى پاڵپشتیه‌كى زۆر نه‌بێت".
له‌لایه‌كى تره‌وه وه‌زیرى ده‌ره‌وه روونیكرده‌وه تاوه‌كو ئێستا واده‌یه‌كى دیارى كرا‌و نیه بۆ سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا نیه".