بهغدا-اهع
تەقینەوەیەک لەشارى کەرکوک لەبەردەم بارەگاى ئاسایشى نیشتیمانى ڕوویدا و شانەى راگەیاندنى ئەمنى لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.
شانەى راگەیاندنى ئەمنى لە راگەیەندراوێکدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" خۆکوژێک بە پشتێنەیەکى بۆمبڕیژکراوەوە هەوڵى ئەوەیداوە لەناو بارەگاى ئاسایشى نیشتیمانى تەقینەوەیەک ئەنجامدا.
بەگوێرەى راگەیەندراوى شانەکە، بەر لەوەى خۆکوژەکە بچێتە ناو بارەگاکە لەلایەن پاسەوانەکانەوە تەقەى لێکراو تیرۆریستەکە کوژرا.
ئەوەش رونکراوەتەوە کە بەهۆى تەقینەوەى پشتێنە بۆمبڕێژکراوەکەى خۆکوژەکەوە لەبەردەم بارەگاکە دوو پاسەوانى بەردەم بارەگاکە برینداربوون.