هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وحه‌شدى شه‌عبى ئۆپراسیۆنى تۆڵه‌ى شه‌هیدان له‌ڕۆژئاواى موسڵ ڕاده‌گه‌یه‌نن

ئەمنی
  • 29-04-2021, 09:43
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    هێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە سنووری کارگێڕی پارێزگای نەینەوا دەستپێکرد.


    دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" فەرماندەیی ئۆپەراسێۆنەکانی نەینەوا سەربە حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکیان لەژێر ناوی "تۆڵەی شەهیدان" بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە رۆژئاوای شاری مووسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا، دەستپێکرد".


    لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە ئۆپەراسیۆنەکە پشت بەستن بەزانیاری هەواڵکریی و بە بەشداری هەردوو لیوای ٢١ و ٣٣ی حەشدی شەعبی و سوپا بە ئامانجی کیۆماڵکردن و راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە چیای بادۆش و عەتشانە رۆژئاوای شاری مووسڵ بەڕێوەدەچێت.


    ئاماژە بەوەشدراوە کە ئامانجێکی دیکەی ئۆپەراسیۆنەکە دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیرییە لەو ناوچانەدا.