به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،سێ ڕێكارى دیاریكرد كه‌بۆته گرفت له‌به‌رده‌م عێراق بۆ كڕینى سیسته‌مى به‌رگرى ئاسمانى S-300،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا ئاڕاسته‌یه‌كى حكومى هه‌یه به‌ره‌و بنیاتنان وپێشخستنى سیسته‌مى به‌رگرى ئاسمانى".
محه‌مه‌د حسێن ئه‌بو زه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پێشخستنى سیسته‌مى ته‌كنه‌لۆژیاى ئاسمانى له‌وڵاتدا كارێكى ئاسان نییه،وپێویستى به‌كات وبوودجه‌ى زۆره"،وتیشى"لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ چه‌ندین لایه‌نى ئه‌منى قسه‌ى كردووه به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تى به‌رگرى،له‌باره‌ى پێشخستنى سیسته‌مى به‌رگرى ئاسمانى،له‌به‌ر پێویستییه‌كانى عێراق بۆ پێشخستنى سیسته‌مى به‌رگرى ئاسمانى زیاتر له‌وه‌ى ئێستا كه‌هه‌یه".
ئه‌و زه‌ر وتیشى"پیویستییه‌كى زۆر هه‌یه به بڕیاردان پاره وشاره‌زایی ده‌ره‌كى،تاوه‌كو عێراق بتوانێت سیسته‌مى پێشكه‌وتووى به‌رگرى بكڕێت له‌نێویشیاندا سیسته‌مى ئاسمانى S-300"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"حكومه‌ت وه‌زاره‌تى به‌رگرى به‌ئاڕاسته‌ى بنیاتنانى سیسته‌می ئاسمانى هه‌نگاو ده‌نێن".