زێدان ونازم سكاڵاكانى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى وده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار تاوتوێده‌كه‌ن

سیاسی
  • 29-04-2021, 11:47
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى وحه‌سه‌ن نازم وه‌زیرى ڕۆشنبیرى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،سكاڵاكانى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى وده‌سته‌ى گه‌شتوگوزاریان تاوتوێكرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى باڵاوى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"فایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،پێشوازیكرد له‌حه‌سه‌ن نازم وه‌زیرى ڕۆشنبیرى به‌یاوه‌رى زافر مه‌هدى عه‌بدوڵلا به‌ڕێوبه‌رى گشتى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار".
    وتیشى"له‌دیداره‌كه‌ ڕێوشوێنه‌كانى دادگا له‌سكاڵا تایبه‌ته‌كانى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى وده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار تاوتوێكراوه‌"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هه‌روه‌ها جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌پێویستى پاراستنى سامانى گشتى".