دادگاى فیدراڵى بڕیاردانى لەسەر دۆسیەى تانەدان لە یاساى ئەنجومەنى پارێزگاکان دواخست

سیاسی
  • 29-04-2021, 12:36
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    دادگاى باڵاى فیدراڵى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،بڕیاردانى لەسەر دۆسیەى تانەدان لە یاساى ئەنجومەنى پارێزگاکان دواخست.  
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى دادگاى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"دادگاى باڵاى فیدراڵى،ئه‌مڕۆ دانیشتنى خۆى سازكرد بۆ پێداچوونه‌وه‌ى سكاڵاى تانه‌دان لە یاساى ئەنجومەنى پارێزگاکان وبڕیاریدا دۆسییه‌كه‌ بۆ مانگى داهاتوو دوابخات.  
    وتیشى"دادگاى فیدراڵى سەیرى سکاڵاى تایبەت بە "نادەستورى بوونى" چەند ماددەیەکى یاسا هەموارى سێیەمى یاساى پارێزگا نەبەستراوەکان بەهەرێمى)هه‌مواركراوى ژماره‌(21)ساڵى 2008 کردووە"،ئاماژەى بەوەشکردووە، یەکێک لە لایەنەکانى دۆسیەکە سەرۆکى پەرلەمانى عێراقە سەرەڕاى پۆستەکەى".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"دادگا دواى ئاگاداربوون لە رێڕەوى سکاڵاکە بڕیاریداوە دۆسیەکە بۆ 2ى ئایارى داهاتوو دوا بخات بەمەبەستى وردبینیکردن تێیدا.