وەزارەتی كار 50 منداڵی داعش داڵدە دەدات

  • 8-02-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند پێشوازی لە 50 منداڵی داعش كردوە و لە باڵەخانەكانی دەوڵەت داڵدەیان دەدات. لای خۆیەوە عامر خەزعەل موسەوی یاریدەدەری بەرێوەبەری فەرمانگەی چاودێری پێداویستیە تایبەتەكان، ئەمرۆ پێنج شەممە، لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایدەگەیەنێت: وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی داڵدەی منداڵەكانی داعش لەوانەی بێ سەرپەرشتیارن دەدات لە باڵەحانەكانی دەوڵەت هاوشێوەی منداڵە عێراقیەكانی تر. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە لە ئێستادا داڵدەی 50 منداڵیان داوەو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی تر كاردەكەن بۆ دۆزینەوەی كەسوكاریان لە رێی پشكنینی DNA .