به‌غدا-اه‌ع
ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، رایگەیاند دەست بە هاوردەکردنی گازی سروشتی میسرى ده‌كه‌ین له رێگاى خاكى سووریاوه.
له راگه‌یاندراوێكى وه‌زاره‌تى نه‌وت كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگیه‌اند:" دوای پێشوازى كردنى ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی له بەسام تەعمە هاوتا سووریەکەی، دۆسیەی گاز سەرەکیترین بابەتی گفتوگۆی نێوانیان بووە.
هەروەها ئیحسان عەبدولجەبار بێ ئەوەی وردەکارییەک بخاتەڕوو رایگەیاند، بۆ هاوردەکردنی گازی سووریا لە ئەنجامدانی رێککەوتن نزیکن.