به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،ڕێوشوێنه‌كانى كهگیراوهتهبهر ڕۆڵى هه‌بووه له‌ڕێگریكردن لهههڕهشهى عه‌شایرى،جه‌ختیشیكرده‌وه،هه‌ر كه‌سێك كێشه دروست بكات یان كاریگه‌رى بكاته سه‌ر ئاسایشى ناوخۆیی سزا ده‌درێت.
لیوا سه‌عه‌د مه‌عه‌ن به‌ڕێوبه‌رى ڕاگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندییه‌كان له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى عێراقییه كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه ڕایگه‌یاند"ڕاسپارده‌كانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان ڕوونه به‌سه‌پاندن وباشتركردنى ئاسایشى سه‌رانسه‌رى وڵات وسزادانى هه‌ر كه‌سێك كێشه وناكۆكى دروستبكات یان كاریگه‌رى بكاته سه‌ر ئاسایشى نێوخۆیی".
وتیشى"دیدى حكومه‌ت بنیاتنانى ئاسایشى به‌رده‌وامه ئه‌م یاساییه له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت له‌نێویشیاندا وه‌زاره‌تى ناوخۆ وده‌زگا ئه‌منییه‌كانى تر بهسهپاندنى ئاسایش وڕهچاوكردنى مافى مرۆڤ".
مه‌عه‌ن ئاماژه‌یشیدا"هه‌ڕه‌شه‌ى عه‌شایرى به‌به‌راورد به‌ساڵانى ڕابردوو كه‌مبۆته‌وه"،وتیشى"له‌هه‌ندێك ناوچه وپارێزگا به‌ته‌واوه‌تى نه‌ماوه به‌هۆى سه‌پاندنى یاسا وچاودێرى هێزه ئه‌منییه‌كان وبڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌هه‌موو شوێنێك".