ڕیكابى ونائیلى پێنج میكانزمى تایبه‌ت به‌كه‌سوكارى شه‌هیدان تاوتوێده‌كه‌ن

سیاسی
  • 29-04-2021, 14:38
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    عادل ڕیكابى وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى وعه‌بدوئیلاه نائیلى سه‌رۆكى ده‌زگاى شه‌هیدان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،پێنج میكانزمى تایبه‌ت به‌كه‌سوكارى شه‌هیدانیان تاوتوێكرد،ڕیكابیش جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ى وه‌زاره‌تى كار داتاى ته‌واوى هه‌یه‌ له‌سه‌ر گوزه‌رانى خێزانه‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌كان كه‌پێویستیان به‌یارمه‌تییه‌.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ده‌زگاى شه‌هیدان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"عه‌بدوئیلاه نائیلى سه‌رۆكى ده‌زگاكه‌،ئه‌مڕۆ سه‌ردانى وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى كردووه‌،وله‌لایه‌ن عادل ریكابى وه‌زیرى كاره‌وه‌ پێشوازى لێكرا"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش سازكراوه‌ بۆ تاوتوێكردنى ڕێكاره‌كانى كارى تایبه‌ت به‌خزمه‌تكردنى كه‌سوكارى شه‌هیدان ومیكانزمه‌كانى جێبه‌جێكردنى بڕگه‌كانى یاساى ده‌زگاكه‌ كه‌هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كار".
    وتیشى"یه‌كێك له‌گرنگترین بڕگه‌كان گواستنه‌وه‌ى كه‌سوكارى شه‌هیدانه‌ له‌كارمه‌ندانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌نێوان پێكهاته‌كانى وه‌زاره‌ت وله‌ده‌ره‌وه‌یشى،وبه‌خشینى پێشینه‌ بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدان له‌قه‌رزى سووك وپرۆژه‌ بچووكه‌كان،وبه‌شداری پێكردنیان له‌وورك شۆپه‌ پێشه‌ییه‌كان،له‌گه‌ڵ كه‌یسى وه‌رگرتنى دوو مووچه‌ بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدان،وبیمه‌ى وه‌زاره‌تى كار وكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى".
    نائیلى له‌میان كۆبوونه‌وه‌كه‌ دووپاتیكرده‌وه‌"ده‌زگاى شه‌هیدان ڕه‌چاوى چینێكى گه‌وره‌ى كۆمه‌ڵگا ده‌كات،وئه‌ركیشه‌ له‌سه‌ر چاودێرى به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانیان بكات كه‌شتێكه‌ كه‌مه‌ به‌رامبه‌ر نه‌هامه‌تى وقوربانیدانیان".
    لاى خۆیه‌وه‌ ڕیكابى ئاماده‌یی"وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ده‌ڕبڕى بۆ هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ ده‌زگاى شه‌هیدان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا"،ئاماژه‌یشیدا"وه‌زاره‌تى كار چاودێرى هه‌موو داتا وزانیارییه‌كانى خێزانه‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌كان ده‌كات كه‌پێویستییان به‌یارمه‌تی وپشتیوانى تایبه‌ت هه‌یه‌ له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان وله‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان".