به‌غدا-اه‌ع
قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ومارتن هۆت باڵیۆزى نێرده‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌عێراق،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،گفتوگۆى نیشتمانى وگرنگى كاركردن بۆ كاراكردنه‌وه‌ى تاوتوێكرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،ئه‌مڕۆ له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازیكرد له‌مارتن هۆت باڵیۆزى نێرده‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌عێراق"،ڕوونیشیكرده‌وه"له‌دیداره‌كه‌دا،ئه‌ركى نێرده‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌عێراق وبه‌رده‌وامبوونى هاریكارى هاوبه‌ش له‌نێوان عێراق ونێرده‌كه،له‌باره‌ى پتشیوانیكردنى یارمه‌تى پێشكه‌شكراو بۆ عێراق له‌بواره مرۆییه‌كان تاوتوێكراوه".
وتیشى"باس له‌بابه‌تى گفتوگۆى نیشتمانى وگرنگى كاركردن بۆ كاراكردنه‌وه‌ى كراوه،چونگه ده‌رفه‌تێكى ڕاسته‌قینه‌یه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى متمانه له‌نێوان هه‌مووان،هه‌روه‌ها گفتوگۆیش كراوه له‌باره‌ى گرنگى ته‌واوكردنى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئاواره‌كان".
ئه‌عڕه‌جى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه دووپاتیكرده‌وه"حكومه‌تى عێراقى خوازیارى پته‌كردنى په‌یوه‌ندییه‌كانێتى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ئه‌وروپا وله‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا"،ئاماژه‌یشیدا"عێراق پێویستى به‌پشتیوانی وڵات دۆست وئاشتیخوازه،له‌پێناو پته‌وكردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى،كه‌كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر زیاتر سه‌قامگیربوونى ناوچه‌كه".