به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا غالب موخیف پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،هه‌نگاوه‌كانى په‌ره‌پێدانى كه‌رتى دارایی وبانكیی له‌وڵاتدا دیاریكرد.
موخیف له‌وتارێكیدا به‌بۆنه‌ى ڕۆژى عه‌ره‌بى بۆ هه‌ژمارى دارایی،كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه،ڕایگه‌یاند"بانكى ناوه‌ندى عێراقى،هه‌وڵى په‌ره‌پێدانى كه‌رتى دارایی وبانكیی ده‌دات له‌میان په‌ره‌پێدانى به‌رهه‌مه‌كان وخزمه‌تگوزارییه پێشكه‌شكراوه‌كان،به‌وپێیه‌ى گونجاو بێت له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانى سه‌ردانیكه‌رانى ئه‌م دوو كه‌رته،وكارى له‌پێشینه‌یشى پشتیوانیكردنى خزمه‌تگوزارى دیجیتاڵى دارایی بێت كه ڕۆڵى ده‌بێت له‌پته‌وكردنى هه‌ژمارى دارایی له‌ڕێگاى جۆراوجۆركردنى ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه وئاسانكارى گه‌یشتنیان بۆ هه‌موو چینه‌كانى كۆمه‌ڵگا وبه‌كه‌مترین تێچوو".
وتیشى"بانكى ناوه‌ندى به‌ره‌وپێشبردنى ژێرخانه پێویسته‌كان له‌ئه‌ستۆ گرت بۆ په‌سه‌ندكردنى خزمه‌تگوزارى دیجیتاڵ،وه‌ك خه‌رجكردن له‌ڕێگاى مۆبایل،وئه‌نجامدانى پرۆسه‌كانى ڕاكێشان وكڕین له‌ڕێگاى ئامێرى ئه‌لیكترۆنی وخاڵه‌كانى فرۆشتن،هه‌روه‌ها چه‌ند هه‌نگاوێكى گرته‌به‌ر بۆ جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى(به‌شداربووى ئه‌لیكترۆنى خۆت بناسه).
ڕایشیگه‌یاند"هه‌روه‌ها هانى بانكه‌كانیشیدا خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ دیجیتاڵ بگۆرنه‌وه له‌میان كردنه‌وه‌ى هه‌ژمارى له‌دووره‌وه،وبه‌كارهێنانى ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان وه‌ك ئه‌پڵیكه‌یشنى مۆبایل وخزمه‌تگوزارى بانكى له‌ڕێگاى ئینته‌رنێت به‌پێى باشترین شێوازى نێوده‌وڵه‌تى".