هه‌ولێر-اه‌ع
وتەبێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بەهۆی بەردەوامی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەک رێکارێکی خۆپارێزی، بڕیاردراوە هه‌ر سێ رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی جێبەجێبکرێت .
جوتیار عادل وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئاماده‌ى بوو رایگه‌یاند:" لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان کۆبوەوە و بەمەبەستی رێگریکردن لەزیاتر تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەک رێکارێکی خۆپارێزی، بڕیاردرا هه‌ر سێ رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی رابگەیەنرێت"،و چاوەڕێ دەکرێت دوای جه‌ژنیش ده‌رگای قوتابخانه‌کان بكرێته‌وه".