به‌غدا-اه‌ع
لیژنەی تەندروستی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ،رایگەیاند، داوامان لە لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی کردوە کە خوێندنی ناو پۆل، هه‌ڵپه‌سێردرێت.
جەواد موسەوی بڕیاردەری لیژنەی تەندروستی نوێنه‌رایه‌تى لە راگەیەنراوێکدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگەیاند:" بەھۆی زیادبوونی ژمارەی توشبونی خوێندکاران بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، داوامان لە لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی کردوە کە ئامادەبونی خوێندکاران لەناو پۆلدا،هه‌ڵپه‌سێردرێت و خوێندن بکرێتەوە بە ئەلیکترۆنی".
ئاماژەی بەوەشکردوە،" بەپێی ئەو بەدواداچونەکانی لیژەنەکە، دەرکەوتوە ژمارەی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیادی کردوە و رەوشەکە زۆر مەترسیدارە و بە تایبەتیش کە لە ئێستادا ھەڕەشە لەسەر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی ھیندی لە عێراقدا، ھەیە".