هه‌ولێر-اه‌ع
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، گەیشتە هەولێر.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له راگه‌یاندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" سه‌رۆك كۆمار گه‌یشته هه‌ولێر و لەلایەن سەرۆکى هەرێم و بەرپرسانى باڵاى حکومەتەوە پێشوازى لێ‌کرا".
ئاماژه به‌وه‌كرا "بڕیارە بەرهەم ساڵح لەسەردانەکەیدا بۆ هەولێر لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى هەرێمى کوردستان کۆبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەى دۆخى هەرێم و عێراق بکەن".