حه‌داد بۆ ئه‌سه‌دى جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پێویستى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هه‌ماهه‌نگى نێوان ناوه‌ند وهه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنى پێشێلكارییه‌كان

سیاسی
  • 28-04-2021, 15:04
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    به‌شیر حه‌داد جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌له‌پێویستى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هه‌ماهه‌نگى نێوان ناوه‌ند وهه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنى پێشێلكارییه‌كان،وهه‌روه‌ها قوربانییه‌كان وئه‌ركه‌كانى ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیشى به‌رزنرخاند.
    نوسینگه‌ى حه‌داد له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،سه‌ردانى باره‌گاى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى له‌به‌غدا كردووه‌،وله‌گه‌ڵ فه‌ریق روكن عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى ده‌زگاكه‌ وفالح عیساوى بریكارى كارگێڕى وجێگرى سه‌رۆكى ده‌زگا ژماره‌یه‌ك بابه‌ت وكه‌یسى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش ودواپێشهاته‌كانى بارودۆخ وڕووداوه‌ ئه‌منییه‌كان گۆڕه‌پانه‌كه‌ى تاوتوێكردووه‌،له‌گه‌ڵ تیشك خستنه‌ر سه‌ر ڕێكاره‌ پێویسته‌كان بۆ فراوانتركردنى ئه‌ركى ئه‌منى وهه‌واڵگیرى وبه‌ره‌وپێشبردنى ئه‌رك وتواناى كارى ده‌زگا ئه‌منى وسه‌ربازییه‌كان له‌پێناو سه‌پاندنى ئاسایش وچه‌سپاندنى ده‌سه‌ڵاتى یاسا وكۆنترۆڵكردنى خاك وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوان وتیرۆر".
    حه‌داد جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌"پێویستى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هاریكارى وهه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش له‌نێوان ده‌زگاكان وهێزه‌ ئه‌منییه‌كانى حكومه‌تى فیدڕاڵى وهاوتاكانیان له‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پته‌وكردنى سه‌قامگیرى وده‌سته‌به‌ركردنى ژیانى هاوڵاتیان له‌سه‌رانسه‌رى عێراق وچاره‌سه‌ركردنى پێشێلكارییه‌كان له‌ناوچه‌ ناسه‌قامگیر وجێ ناكۆكه‌كان"،وتیشى"پاڵپشتى وپشتیوانیكردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه‌".
    حه‌داد"ئاستى قوربانیان وئه‌ركى گێڕاوى ئه‌م ده‌زگا هه‌ستیارانه‌ به‌رزنرخاند به‌تایبه‌ت وڵاته‌كه‌مان ڕووبه‌رووى قۆناغێكى سه‌خت وئاڵنگارى زۆر بۆته‌وه‌".
    لاى خۆیه‌وه‌ ئه‌سه‌دى خۆشحاڵى خۆى ده‌ڕبڕى به‌سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌ندامى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان،وله‌گه‌ڵ حه‌داد دۆسییه‌ى ئه‌منى وهه‌وڵه‌كانى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى بۆ به‌جێگه‌یاندنى ئامانج وده‌ستكه‌وته‌ ئه‌منییه‌كان خسته‌به‌رباس ئه‌ویش له‌میان په‌یوه‌ندى به‌رده‌وام وئاڵوگۆڕى زانیاری وشاره‌زاییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منى وسه‌ربازییه‌كان بۆ سه‌پاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌سه‌رانسه‌رى پارێزگاكانى عێراق.