ئه‌عره‌جى و تۆله‌ر جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ى رێكه‌وتنى له‌باره‌وه‌ كراوه‌ له‌ گفتوگۆى ستراتیژى

سیاسی
  • 28-04-2021, 15:58
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،وماتیۆ تۆله‌ر باڵیۆزى ئه‌مریكا،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،گفتوگۆیانكرد له‌باره‌ى مه‌ترسى كه‌مپى هۆل له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ وجه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ى له‌گفتوگۆى ستراتیژى ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كراوه‌.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ئه‌عڕه‌جى له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازیكرد له‌ماتیۆ تۆله‌ر باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌به‌غدا".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌سه‌ره‌تا دیداره‌كه‌ سوپاسى حكومه‌تى عێراق كرد بۆ هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانى له‌پێناو نزیككردنه‌وه‌ى دید وبۆچوونه‌كان وچاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان،وهه‌وڵه‌كان بۆ چه‌سپاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌ناوچه‌كه‌".
    به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ باڵیۆزى ئه‌مریكا دووپاتیكرده‌وه‌"ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌هه‌وڵدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌موو بواره‌كان بگرێته‌وه‌،به‌تایبه‌ت ڕۆشنبیرى وته‌ندروستى،له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كان،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌یه‌ بۆ یارمه‌تیدانى عێراق وپێشكه‌شكردنى پاڵپشتى پێویست له‌قه‌یرانى په‌تاى كۆرۆنا".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌یشیدا"هه‌ردوولا ره‌وشى سیاسى وئه‌منى له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى هه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تى خستۆته‌به‌رباس،وجه‌ختیشكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ى له‌گفتوگۆى ستراتیژى ڕێككه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه‌،له‌پاڵ تاوتوێكردنى دۆسییه‌ى كه‌مپى هۆلى سنوورى ومه‌ترسییه‌كانى له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆرى ناجه‌وانى تیایه‌،ئه‌مه‌یش مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌".