به‌غدا-اه‌ع
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، رایگه‌یاند، لیژنه‌یه‌كیان بۆ ئاماده‌كردنی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی پێكهێناوه و بانگهێشنامهشیان ئاراسته‌ی 75 باڵیۆزخانه و ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كردوه.
جومانه گه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند،"كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان لیژنه‌یه‌كیان له چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی عه‌باس فه‌رحان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی هه‌ڵبژاردن پێكهێناوه، له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش هه‌ماهه‌نگی كراوه بۆ ناردنی 75 بانگهێشتنامه بۆ باڵیۆزخانه‌كانی ده‌ره‌وه و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو".
وتیشی، "به‌شێك له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان خواستی خۆیان بۆ به‌شداریكردن له چاودێریكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ربڕیوه، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌كه له‌كۆبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵیاندا"،ئاماژه‌یشیدا"جه‌لیل عه‌دنان خه‌ڵه‌ف سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆن سه‌ردانی چه‌ندین باڵیۆز و نوێنه‌ری وڵاتانی كردوه، ئه‌وانیش به‌هه‌مانشێوه خواستی خۆیان بۆ به‌شداریكردن له‌چاودێریكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتو ده‌ربڕیوه".
ئاشكراشیكرد، چاودێریكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌نها په‌یوه‌ست نیه به چاودێری نێوده‌وڵه‌تیه‌وه، به‌ڵكو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كانیش"،ئاماژه‌یشیدا"پرۆسه‌ى نوێكردنه‌وه‌ى داتاى ده‌نگده‌ران له‌دووى كانونى دووه‌مى ڕابردوو تاوه‌كو15ى نیسانى ئه‌م مانگه به‌به‌شدارى زیاتر له پێنج هه‌زار رێكخراو، حه‌وت هه‌زار نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌ڕێوه‌چووه".