به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،له‌باره‌ى ده‌ركردنى پاسپۆرت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ڤاكسینى كۆرۆنا وه‌رده‌گرن ڕوونكردنه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه،وئاماژه‌یشیدا ئاسانكارى زۆر ده‌كرێت بۆ ده‌ركردنى پاسپۆرت.
لیوا ئه‌حمه‌د عه‌بدولسه‌تار به‌ڕێوبه‌رى كاروبارى پاسپۆرت له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ده‌ركردنى پاسپۆرت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ڤاكسینى كۆرۆنا وه‌رده‌گرن په‌یوه‌ندى به‌ئێمه‌وه نییه"،پێشبنیشیكرد"ئه‌م ڕێكاره بریتى بێت له‌په‌رتووكێك وه‌زاره‌تى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌ریده‌كات هاوشێوه‌ى پاسپۆرتى ده‌ریاوانى كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى گواستنه‌وى ده‌رده‌كرێت".
عه‌بدوله‌ستار وتیشى"فه‌رمانگه‌ى پاسپۆرت به‌رده‌وامه له‌كاره‌كان وقه‌ت دانه‌خراوه،وهه‌ر كه‌سێك به‌ڵگه‌نامه‌كانى ون بكات پاسپۆرتى بۆ چاپ ده‌كرێت به‌پشت به‌ستن به‌كۆپى به‌به‌ڵگه‌نامه‌كانى پێشوو بۆ كه‌سانه‌ى به‌ڵگه‌نامه نوێیان نییه"،ئاماژه‌یشیدا"ئه‌م هه‌نگاوه ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێته‌وه كه‌ناسنامه‌یان نییه ".