جوڵاندنه‌وه‌یه‌كى حكومى بۆ خوازیارانى دامه‌زراندن

ناوخۆ
  • 28-04-2021, 10:50
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مه‌حمود ته‌میمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ڕاژه‌ى فیدڕاڵى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ دروستكردنى داتایه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى داواى دامه‌زراندن ده‌كه‌ن،ئاماژه‌یشیدا میكانزمه‌كانى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌زانینى پێویستى وه‌زاره‌ته‌كان بۆ پله‌ دامه‌زراندن كه‌له‌سێ فاكته‌ر خۆى ده‌بینێته‌وه‌.
    ته‌میمى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هیچ داتایه‌كى ڕاسته‌قینه‌ نییه‌ بۆ زانینى ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى پێویسته‌ دابمه‌زرێن"،وتیشى"ئه‌نجومه‌نى ڕاژه‌ نوسراوى ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان كرد به‌مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى داتاكانى ئه‌و كه‌سانه‌ى داواى دامه‌زراندن ده‌كه‌ن".
    وتیشى"مه‌رج نییه‌ هه‌موو ده‌رچوویه‌ك به‌دواى دامه‌زراندن بگه‌ڕێت هه‌ندێك له‌ده‌رچووه‌كان كارى تایبه‌تى خۆیان هه‌یه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"یه‌كێك له‌ئامانجه‌كانى ئه‌نجومه‌نى ڕاژه‌ دروستكردنى داتاى ئه‌و كه‌سانه‌ى داواى دامه‌زراندن ده‌كه‌ن بۆ زانینى ژماره‌ وپێداویستییان بۆ دروستكردنى هاوسه‌نگى له‌نێوان نمایشكردن و خواستدا". 
    ئاماژه‌یشیدا"یاسای بوودجه‌ پله‌ پێویسته‌كانى  وڕێكخستنى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌بازاڕى كارى تایبه‌ت به‌ده‌وڵه‌ت دیارى ده‌كات"،وتیشى"ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ میكانزمى دیاریكردنى ئه‌و كه‌سانه‌ خۆیان نانووس كردووه‌ ده‌كات به‌پشت به‌ستن به‌یاساكه‌ى ورێنماییه‌كانى یاسا بوودجه‌ وهه‌روه‌ها ڕێسا گشتییه‌كان له‌دامه‌زراندن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى پاكى ودادپه‌روه‌رى له‌دابه‌شكردنى پله‌ى دامه‌زراندن".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"میكانزمه‌كانى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بریتی ده‌بێت له‌زانینى پێویستى وه‌زاره‌ته‌كان بۆ پله‌ى دامه‌زراندن وشیكردنه‌وه‌ى په‌یكه‌رى دامه‌رزاندن له‌ده‌زگاكان"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"له‌سه‌ر رۆشنایی ئه‌مه‌ پێویستى ده‌زگاكان بۆ دامه‌زراندن دیارى ده‌كرێن".