به‌غدا-اه‌ع
هاوپه‌یمانى فه‌تح،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،واده‌ى ده‌ركردنى بڕیاره‌كانى په‌رله‌مان تایبه‌ت به‌ڕووداوى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب دیاریكرد،ئاماژه‌یشیدا هیچ بانگه‌وازێكى سیاسی نییه بۆ دوورخستنه‌وه‌ى هه‌ر وه‌زیرێك.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دانیشتنێكى تایبه‌تى سازكرد بۆ ڕووداوى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب كه‌ده‌یان شه‌هیدى لێكهوتهوه وهه‌روه‌ها بۆ ڕووداوه‌كانى شاره‌دێى وه‌حده وشههیدبوونى خۆپیشانده‌رێك"،ڕوونیشیكرده‌وه"په‌رله‌مانتاران به‌ڕاشكاوانه ڕا‌وبۆچوونى خۆیان پێشكه‌شكرد،ولیژنه‌ى ته‌ندروستى وژینگهیش ڕاپۆرتى خۆى پێشكه‌شكرد كه‌ئاماژه‌ى به‌هۆكارى ڕووداوه‌كه وژماره‌یه‌ك ڕاسپارده دا".
ئه‌سه‌دى ڕایشیگه‌یاند"حكومه‌ت كارى ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى هه‌ڵپه‌سارد،ولیژنهیهكى لێكۆڵینه‌وه‌ى دروستكرد كه‌له‌ماوه‌ى پێنج ڕۆژدا ئه‌نجامه‌كانى ده‌خاته‌ڕوو"،وتیشى"دواى ئاشكراكردنى ئه‌نجامى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كردن بڕیارى ڕاسته‌وخۆ له‌په‌رله‌مانه‌وه ده‌درێت بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كانى حكومه‌ت".
وتیشى"هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌م ڕووداوه وڕووداوه پێشبنییهكراوهكانى تر كهلهپێشا ڕوویانداوه شكستهێنان وگه‌نده‌ڵى كارگێڕى بووه له‌زۆربه‌ى ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت"،وتیشى"هه‌مووان بانگه‌وازى چاكسازى ده‌كه‌ن به‌ڵام هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى ڕاسته‌قینه به‌دى ناكرێت".
ئه‌سه‌دى له‌كۆتایی قسه‌كانیدا ڕایگه‌یاند"هیچ بانگه‌وازێكى سیاسى نییه بۆ دوورخستنه‌وه هه‌ر وه‌زیرێك به‌ڵام بانگه‌وازه‌كان به‌ئاڕاسته‌ى دیاریكردنى لایه‌نه كه‌مته‌رخه‌مه له‌هه‌ر پله وپۆستێك بێت"،جه‌ختیشیكرده‌وه"له‌پێویستى سزادانى كه‌مته‌رخه‌مى گه‌وره كه‌بووه شه‌هیدبوونى ده‌یان هاوڵاتى".