كۆبوونه‌وه‌یه‌كى باڵاى ئه‌منى له‌دیاله‌ سازكرا

ئەمنی
  • 28-04-2021, 11:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند به‌ئاماده‌بوونى پارێزگار كۆبوونه‌وه‌یه‌كى باڵاى ئه‌منى له‌دیاله‌ سازكراوه‌.
    فه‌رمانده‌یی ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌منى ئه‌مڕۆ له‌دیاله‌ سازكراوه‌ به‌ئاماده‌بوونى موسه‌ننا ته‌میمى پارێزگارى دیاله‌ وجێگرى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان وفه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌ وفه‌رمانده‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا".
    وتیشى"مه‌به‌ست له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاوتوێكردنى ڕه‌وشى ئه‌منییه‌ له‌پارێزگاكه‌".