به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌ستگیركردنى ژماره‌یه‌ك تاوانبارى تیرۆر وساخته‌كارى وبازرگانیكردن به‌مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌به‌غداى پایته‌خت ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یاندنى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"فیرقه‌ى شه‌شى پیاده ئۆپراسیۆنێكى پێشوه‌خته‌ى ئه‌نجامدا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى پاراستنى كه‌رتى به‌رپرسیارێتى،له‌گه‌ڵ به‌رپاكردنى پرۆسه‌كانى گه‌ڕان وپشكنین له‌ناوچه‌كانى باكوور وڕۆژئاواى به‌غدا له‌میان كه‌رتى به‌رپرسیارێتى كه‌رته‌كه،وتوانیان له‌م ئۆپراسیۆنه ژماره‌یه‌ك تاوانبار به‌پێى مادده یاساییه جیاوازه‌كان ده‌ستگیربكه‌ن له‌نێویشیاندا تاوانبارێك به‌پێى مادده‌ى4/1ى تیرۆر وتاوانبارێكى تر ساخته‌كارى".
وتیشى"فیرقه‌ى یازده‌هه‌مى پیاده به‌رده‌وامه له‌ده‌سته‌به‌ركردنى پاراستنى ناوه‌نده‌كانى هه‌ڵبژاردن،وبه‌جێگه‌یاندنى ئه‌ركى گه‌ڕان وپشكنین له‌كه‌رتى به‌رپرسیارێتى،وله‌ئاكامدا ژماره‌یه‌ك تاوانبارى ده‌ستگیركرد به‌پێى مادده یاساییه جیاوازه‌كان له‌نێویشیاندا تاوانبارێكى بازرگانیكردن به‌مادده هۆشبه‌ره‌كان".
ڕایشیگه‌یاند"هێزێك له‌فیرقه‌ى حه‌ڤده‌ى پیاده وله‌سه‌ر ڕۆشنایی زانیارى هه‌واڵگیرى توانیان دوو تاوانبار ده‌ستگیربكه‌ن به‌پێى مادده‌ى4/1ى تیرۆر،له‌ناوچه‌ى ڕه‌زوانییه له‌باشوورى به‌غدا".
ئاماژه‌یشیدا"فیرقه‌ى یه‌كه‌مى پۆلیسى فیدڕاڵى ژماره‌یه‌ك داواكراوى دادگایان ده‌ستگیركرد به‌پێى مادده یاساییه جیاوازه‌كان له‌نێویشیاندا تاوانبارێك به‌پێى مادده‌ى4/1ى تیرۆر،وتاوانبارێكى بازرگانیكردن به‌مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌كه‌رتى به‌رپرسیارێتى فیرقه‌كه".
ڕوونیشیكرده‌وه"تیمه هاوبه‌شه‌كانى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا تاوانبارێكى بازرگانیكردن به‌مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركرد،وده‌ستیبه‌سه‌ر ڕێژه‌یه‌كى مادده‌ى هۆشبه‌ر گرت كه‌هه‌ڵیگرتبوو،وڕاده‌ستى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى كرد،وده‌ستبه‌سه‌ر چه‌كى بێ مۆڵه‌تیش گرت"،ڕوونیشیكرده‌وه"ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل ده‌ستبه‌سه‌ركران كه‌هیچ به‌ڵگه‌نامه‌ى فه‌رمییان نه‌بوو له‌هه‌ردوو به‌ره‌ى كه‌رخ وره‌سافه".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد