لیژنه‌یه‌كى نوێنه‌رایه‌تى ڕاسپارده‌یدا به‌كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان بۆ ڕێگاگرتن له‌قاچاخچییه‌كان

ئابوری
  • 28-04-2021, 12:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنه‌ى ئابوورى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،به‌دوورى زانى باج بخرێته‌سه‌ر جگه‌ره‌ به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا100،وراسپارده‌یشیدا به‌كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان بۆ ڕێگاگرتن له‌قاچاخچێتى .
    فه‌لاح خه‌فاجى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"بابه‌تى سه‌پاندنى باج گرنگییه‌كى زۆرى هه‌یه‌ له‌مه‌ڕ هاندانى به‌رهه‌مى ناوخۆیی"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"هه‌ندێك مادده‌ هه‌ن له‌ڕێگاى به‌قاچاخبردنه‌وه‌ هاورده‌ى نێو وڵات ده‌كرێت وه‌ك جگه‌ره‌ كه‌له‌رێگاى كۆنتێنه‌رى جلوبه‌رگه‌وه‌ دێته‌ نێو وڵاته‌وه‌".
    خه‌فاجى به‌دوورى زانى"باج به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 100 بخرێته‌ سه‌ر جگه‌ره‌"،وتیشى"ئه‌گه‌ر سنووره‌كان به‌ته‌واوه‌تى كۆنترۆڵ بكرێن ئه‌وه‌ داهات باج ئه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر ئابوورى عێراق".
    ڕایشیگه‌یاند"هه‌ندێك مادده‌ وه‌ك هێلكه‌ به‌دزه‌پێكردن هاورده‌ ده‌كرێن وهیچ باجى له‌سه‌ر نابێت،هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێل له‌هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ هاورده‌ ده‌كرێت وبه‌هه‌مان شێوه‌ هیچ باجێك نادات"،ئاماژه‌یشیدا"سه‌پاندنى هه‌ر باجێكى نوێ زیان ده‌گه‌یه‌نێته‌ هاوڵاتى ئاسایی". 
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"سوودى باجه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ گه‌نده‌ڵكاران وقاچاخچییه‌كان كه‌ده‌روازه‌كانیان كۆنترۆڵكردووه‌،وده‌وڵه‌ت سوودێكى ئه‌وتۆى لێنابینێت "،ئاماژه‌یشیدا"ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا30-40 سوودى لێببینێت ئه‌وه‌ داهاتى ده‌روازه‌كان زۆر زۆر ده‌بن".