ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ڕێوشوێنه‌كانى بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى گوندى جێزانى ڕاگه‌یاند

ئەمنی
  • 28-04-2021, 12:53
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕێوشوێنه‌كانى بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى گوندى جێزانى له‌دیاله‌ ڕاگه‌یاند،كه‌چى موسه‌ننا ته‌میمی پارێزگارى دیاله‌ دڵنیایی دایه‌ هاوڵاتیان كه‌پارێزراو ده‌بن له‌تیرۆرستانى داعش.
    عه‌بدولئه‌میر شممه‌رى جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌گرته‌یه‌كى ڤیدیۆى له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ پارێزگاى دیاله‌ كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ئه‌مڕۆ سه‌ردانى كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌مان كرد،وچاومان كه‌وت به‌پارێزگارى دیاله‌ كه‌ئاماده‌یی خۆى ده‌ڕبڕى بۆ هاوكاریكردنى كه‌رته‌ ئه‌منییه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ژماره‌یه‌ك پرسى لۆجستى گرنگیش ده‌سته‌به‌ركراوه‌".
    وتیشى"وه‌زاره‌تى ناوخۆ كارێكى گه‌وره‌ى پێشكه‌شكردووه‌ له‌وناوچانه‌ى له‌مدواییه‌دا ڕووداوه‌كه‌ى تیایدا ڕوویدا".
    كه‌چى لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ناوبراو دووپاتیكرده‌وه‌"ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان هه‌ستاون به‌سه‌رپه‌رشتى كردنى فراوانى وبڵاوه‌پێكردن وكرانه‌وه‌ى كه‌رته‌كان له‌گوندى جێزانى كه‌هه‌ندێك پێشێلكارى ئه‌منى تیایدا ڕوویدا"،ئاماژه‌یشیدا"ڕێگاكه‌ى به‌رامبه‌ر ڕووبارى خرێسان كرایه‌وه‌ وكه‌رته‌كانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا وفه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌ له‌ده‌وروبه‌رى ڕێگاكان دابه‌شكراون".
    خه‌فاجى دووپاتیشیكرده‌وه‌"هه‌ڵمه‌ته‌كانى ڕاوه‌دوونانى وكیۆماڵكردنى ناوچه‌كه‌ له‌ گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان ورێكخراوه‌كان تاوانكارى به‌رده‌وامى هه‌یه‌".
    لاى خۆیه‌وه‌ موسه‌ننا ته‌میمی پارێزگارى دیاله‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا"فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان گرنگه‌ به‌دیاله‌ داوه‌ له‌دواى ڕووداوه‌كه‌ى جێزانى"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌و كار وئه‌ركه‌ى له‌ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كانى تر په‌یوه‌ستن به‌ده‌سته‌به‌ركردنى ئه‌و ناوچانه‌ وپاراستنى هاوڵاتیان ".
    ڕایشیگه‌یاند"ئه‌م هێزانه‌ ئه‌ركه‌كانى خۆیان ده‌گێڕن له‌گه‌ڵ هه‌بوونى هه‌ماهه‌نگى گه‌وره‌ له‌نێوان ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان وئیداره‌ى پارێزگاكه‌ له‌ده‌سته‌به‌ركردنى به‌شى پێداویستییه‌ هونه‌رییه‌كان بۆ ئه‌و هێزانه‌ى جێگیركراون ،ئه‌مه‌یش گونجاوه‌ بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ئه‌ركى ئه‌منى له‌پارێزگاكه‌"،دڵنیایشى دایه‌ هاوڵاتیان كه‌له‌وپه‌ڕى ئاماده‌ییدان بۆ پاراستنیان وپاراستنى ماڵ وموڵكیان له‌تیرۆرستانى داعش".