به‌غدا-اه‌ع
سه‌باح عه‌بدوللـه‌تیف مشته‌ت ڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنان ورده‌كارییه‌كان پرۆژه‌ى ڕێگاى بازنه‌یی به‌غدا ئاشكراكرد،وهه‌روه‌ها چاره‌نووسى ڕێككه‌وتنامه‌ى چینیشى دیاریكرد.
مشته‌ت به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پرۆژه‌كه بریتییه له‌ڕێگایه‌كى بازنه‌یی له‌ده‌وروبه‌رى به‌غدا به‌درێژایی94 كێلومه‌تر وپانى 100مه‌تر وبه‌تێچووى ملیارێك دۆلار"،دووپاتیشیكرده‌وه"ئه‌م پرۆژه‌یه بارگرانى به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت دروستده‌كات بۆیه ده‌درێته ده‌رفه‌تێكى وه‌به‌رهێنان".
ڕایشیگه‌یاند"كارده‌كه‌ین بۆ ئاماده‌كردنى شیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى پرۆژه‌كه له‌گه‌ڵ بانكى نێوده‌وڵه‌تى"،ڕایشیگه‌یاند"بانكى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ستپێشخه‌رى كرد به‌ئاماده‌كردنى شیكردنه‌وه‌ى پرۆژه‌كه،وه‌ك نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانیش ڕێره‌وه‌كانى ئه‌م پرۆژه‌یه‌مان دیاریكرد،كه‌رێره‌وێكى زیره‌كه وهیچ گرفتێكى نییه،چونكه ڕێره‌وه كۆنه‌كه ده‌كه‌وته سه‌ر هه‌ندێك له‌بیره نه‌وتییه‌كان له‌ناوچه‌كانى سه‌لمان پاك وراشدیه بۆ ئه‌و ڕێره‌وه گۆڕدرا له‌هه‌ندێك له‌و ناوچانه‌ى به‌هاى شوێنه‌وارى تیایه".
ڕوونیشیكرده‌وه"له‌هه‌ر12 كێلومه‌ترێك وێستگه‌یه‌كى پشوودان ده‌بێت وخزمه‌تگوزارى ئۆتۆمبێلیش،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م ڕێگا بازنه‌ییه ڕێكارێكى ده‌بێت بۆ گه‌شه‌پێدانى بیناسازى له‌پایته‌ختدا"،دووپاتیشیكرده‌وه"شیكردنه‌وه‌یه‌كى به‌رایی له‌باره‌ى به‌هاى خانووبه‌ره‌كانى سه‌ر ئه‌م ڕێگایه كراوه كه‌به‌هاكه‌ى به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا300 زیاد ده‌كات چونكه به‌ها به‌و زه‌وییانه ده‌دات كه‌پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت".
ئاماژه‌یشیدا"پرۆژه‌یه‌ك هه‌یه به‌ناوى بووژاندنه‌وه‌ى به‌غدا،كه‌ده‌ستپێكردووه به‌پاككردنه‌وه وقیرتاوكردن وكه‌یسه‌كانى دیكه"،ڕوونیشیكرده‌وه"ڕه‌وشى بیناسازى له‌به‌غدا به‌پێى پێویست نییه".
له‌باره‌ى ڕێككه‌وتننامه‌ى چینیش مشته‌ت دووپاتیكرده‌وه"ڕێككه‌وتننامه‌ى چینى هێشتا ماوه وپرۆژه‌ى زۆر هه‌ن له‌میان ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه جێبه‌جێده‌كرێن له‌نێویشیاندا پرۆژه‌ى هه‌زار خوێندنگا وفڕۆكه‌خانه‌ى ناسڕییه"،وتیشى"ڕێككه‌وتننامه‌كه له‌سه‌ر بنه‌ماى نه‌وت به‌رامبه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه دانراوه".
ڕوونیشیكرده‌وه"خه‌رجكردنى پاره بۆ سندووقى چینى ده‌ستیپێكرد به‌ڵام له‌به‌ر هۆكارێكى سه‌ره‌كى ڕاگیرا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌بێت عێراق پاره‌ى 100هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه له‌سنددوقه‌كه دابنێت،عێراقیش ناتوانێت پاره له‌بانكێكى چین دابینێت به‌پێى قه‌رزه‌كان له‌سه‌رى بۆ هه‌ندێك كۆمپانیا یان له‌ترسى ده‌ستبه‌سه‌رگرتنى ئه‌م پاره‌یه،بۆیه هه‌ژمارى دڵنیایی كرایه‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ئه‌و پاره‌یه".
دووپاتیشیكرده‌وه"كاراكردنه‌وه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت به‌دانانى گوژمه‌ى 100هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا"،ڕوونیشیكرده‌وه"پاره‌كان ڕانه‌كێشراوه به‌ڵام پرۆژه‌كان خرایه دانوستان وداخوازییه‌كانى عێراق بۆ هه‌ندێك ڕێكارى لایه‌نى چینى كه‌دابینیكرا".
عێراق دەچێتە نێو ساڵی نوێی 2025