به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى كۆچ وكۆچبه‌ران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،بیمه‌ى بۆ چینێكى دیاریكراوى ئاواره‌كان ته‌رخانكردووه،ئاماژه‌یشی به‌وه‌دا هاوكاریكردنى ئاواره‌كان په‌یوه‌سته به‌گه‌ڕانه‌وه‌یان.
كه‌ریم نورى بریكارى وه‌زاره‌تى ناوبراو به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پێشنیارێك پێشكه‌شكراوه بۆ هاوكاریكردنى هه‌ندێك له‌خێزانه ئاواره‌كان،به‌ڵام كاره‌كه په‌یوه‌سته به‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ى بیمه‌كانى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى وه‌ربگرن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى مووچه‌یان نییه".
وتیشى"لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌به‌فیرۆدانى گوژمه‌كان له‌ژێر تابلۆى كۆچ وكۆچبه‌ران به‌ته‌نها تایبه‌ت به‌ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى"،وتیشى"هه‌وڵمانداوه بیمه بده‌ن به‌م خێزانانه بۆ هاندانى گه‌ڕاندنه‌وه‌یان ئاره‌زوومه‌ندانه‌یان،به‌ڵام ناتوانین بۆ هه‌موو ئاواره‌كان دابینى بكه‌ین به‌ڵكو ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ى شایسته بیمه‌كه‌ن وه‌ریده‌گرن".