حسێن جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌ڕۆڵى عێراق بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ى زۆربه‌ى وڵاتانى ناوچه‌كه‌

سیاسی
  • 27-04-2021, 23:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ڕۆڵى عێراق بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ى زۆربه‌ى وڵاتانى ناوچه‌كه‌،ئاماژه‌یشیدا به‌وه‌دا سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت په‌یوه‌سته‌ به‌كۆمه‌ڵێك بنه‌ماوه‌.
    حسێن له‌میان به‌شداریكردنى له‌به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقیه‌ كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌سه‌رده‌مى حكومه‌ته‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران په‌یوه‌سته‌ به‌كۆمه‌ڵێك بنه‌ماوه‌،یه‌كه‌میان ده‌بێت كارا بین له‌ده‌وروپشتى هه‌رێمایه‌تى وخاوه‌ن ده‌ستپێشخه‌رى بین،ودووه‌میش دروستكردنى حاڵه‌تى هاوسه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌وروپشتى هه‌رێمایه‌تى،كه‌چى سێیه‌م بژارده‌ په‌یوه‌سته‌ به‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كان ودوورخستنه‌وه‌ى كه‌سانى تر له‌ده‌ستێوه‌ردانى له‌كاروبارى ناوخۆیی".
    وتیشى"له‌په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ وه‌ك كه‌سانێكى كارا ده‌ستیپێده‌كه‌ین دوور له‌جه‌مسه‌رگیرى،وهاریكارى ئابوورى ڕاده‌گه‌ینین له‌گه‌ڵ وڵاتان له‌میان سه‌ردانى به‌رپرسه‌كان بۆ عێراق"،وتیشى"عێراق ڕاشكاوه‌ له‌باسكردنى پرسه‌كانى ناوچه‌كه‌".
    ڕایشیگه‌یاند"چه‌ند دۆسییه‌ى نێوخۆییمان هه‌یه‌ كه‌گرفتى تیایه‌ وپێویستى به‌چاره‌سه‌ركردن هه‌یه‌ وده‌توانرێت به‌رهه‌مبهێندرێت له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌"ڕۆڵى عێراق بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ى زۆربه‌ى وڵاتانى ناوچه‌كه‌".
    ئاماژه‌یشیدا"سه‌ردانه‌كه‌ى محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بۆ به‌غدا گرنگه‌"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ناسه‌قامگیرى نێوخۆیی كاریگه‌رى ده‌بێت له‌ده‌وروپشتى ده‌ره‌كى".
    باس له‌وه‌یشكرد"عێراق قۆناغى دابڕان له‌گه‌ڵ وڵاتانى تێپه‌ڕاند وله‌ئێستادا له‌قۆناغى هاریكاریدایه‌ له‌بواره‌ جیاجیاكاندا"،ئه‌وه‌یشى وت"وبه‌رهێنه‌ران وكۆمپانیاكانى كه‌نداو ئاماده‌ن بۆ كاركردن له‌عێراق".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"عێراق هه‌وڵده‌دات دیدوبۆچوونه‌كانى نێوان كه‌نداو وئێران لێكنزیكبكاته‌وه‌".