فه‌رمانده‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبى ناوچه‌ مه‌ترسیداره‌كان دیارى ده‌كات

ئەمنی
  • 27-04-2021, 21:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    یه‌زن مه‌شعان جبورى سه‌ركرده‌ له‌حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پێویستى چالاككردنه‌وه‌ى رۆڵى ئه‌منى وبه‌كارهێنانى كامێراى زیره‌ك وفڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌منییه‌كان،هه‌روه‌ها ناوچه‌ مه‌ترسییه‌ گه‌وره‌كانیشى دیاریكرد.
    جبورى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هیچ مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌ى سه‌ربازى له‌ئارادانییه‌،وئه‌و پێشێلكارییه‌ ئه‌منییه‌كان كه‌له‌هه‌ندێك له‌كه‌رته‌كان ڕووده‌دات له‌حه‌ویجه‌ وسه‌ڵاحه‌دین ونه‌ینه‌وا وبه‌درێژایی سنوور له‌گه‌ڵ سوریا".
    وتیشى"ئێمه‌ پێویستمان به‌چالاككردنه‌وه‌ى ڕۆڵى ئه‌منییه‌ له‌میان به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیا وبه‌شداریكردنى ڕۆڵه‌كانى ئه‌و ناوچانه‌ له‌ڕیزى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانى كامێراى زیره‌ك وفڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌منییه‌كان".
    جبورى ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"مه‌ترسییه‌ گه‌وره‌كه‌ له‌هێڵى دیاله‌ تاوه‌كو متێبیحه‌ وچیاى حه‌مرین وچیاى مه‌كحول وتاوه‌كو بیابانه‌كان له‌گه‌ڵ سوریادایه‌".