ده‌روازه‌ سنورییه‌كان:ده‌ستگیركردنى ئێرانیه‌ك هه‌وڵى دا به‌شێوه‌یه‌كى نافه‌رمى بێته‌ عێراقه‌وه‌

ناوخۆ
  • 27-04-2021, 20:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   


    ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنورییه‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ده‌ستگیركردنى هاوڵاتیه‌كى ئێرانى ڕاگه‌یاند له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دا بوو به‌شێوه‌یه‌كى نافه‌رمى بێته‌ خاكى عێراقه‌وه‌ .
    له‌ راگه‌یاندراوێكى ده‌سته‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"هاوڵاتیه‌كى ئێرانى ده‌ستگیركرا هه‌وڵى دا له‌ ده‌روازه‌ى شیبى سنورى  به‌شێوه‌یه‌كى نافه‌رمى بێته‌ خاكى عێراق و به‌بێ پاسه‌پۆرت".