سه‌رۆك كۆمار بروسكه‌یه‌كى ماته‌مینى له‌ سه‌رۆكى چین و شاى ئیسپانیا و سه‌رۆكى ئه‌رمه‌نى پێگه‌یشت

سیاسی
  • 27-04-2021, 20:46
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    سەرۆک کۆمار پەیامێکی ھاوخەمی لە سەرۆکى چین و شاى ئیسپانیا وسه‌رۆكى ئه‌رمه‌نى پێگەیشت لەبارەی کارەساتەکەی نەخۆشخانەی یٔیبن خه‌تیب.
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"  د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار پەیامێکی ھاوخەمی لە شی جین بینگ سه‌رۆكى چینى و فیلیپى شه‌شه‌م شاى ئیسپانیا و ئه‌رمه‌ن سركیسیان سه‌رۆكى ئه‌رمه‌نیه‌وه‌  پێگەیشت لەبارەی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب کە دەیان ھاووڵاتی بوونە قوربانی". 
    لە پەیامەکەیاندا پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆیان گەیاندە سەرۆک بەرھەم و و گه‌لى عێراق ،پشتیوانی خۆیان بۆ عێراق دووپاتكرده‌وه‌ و ھیوای زوو چاکبوونەوەشیان بۆ بریندارەکان خواست.