ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى داوایه‌ك ئاڕاسته‌ى لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌كات

سیاسی
  • 27-04-2021, 19:45
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنه‌ى ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ جموجۆڵه‌كانى لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى باشه‌،وداوایه‌كى ئاڕاسته‌ كرد به‌پێویستى كردنه‌وه‌ى دۆسییه‌كانى گه‌نده‌ڵى له‌دوو وه‌زاره‌تدا.
    ته‌ها دیفاعى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"جموجۆڵه‌كانى لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى تاوه‌كو ئێستا باشه‌،به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ نابێت به‌م شێوه‌یه‌ بێت له‌به‌دواداوچوونى گه‌نده‌ڵكاران"،پێشبینیشى كرد"چه‌ندین كه‌سایه‌تییه‌كى نزیك له‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستگیركراون ده‌ستبه‌سه‌ربكرێن".
    دیفاعى هیوایشى خواست"لیژنه‌كه‌ به‌رده‌وام بێت له‌كاره‌كانى به‌هۆى هه‌بوونى چه‌ندین كه‌سایه‌تى هێماى گه‌نده‌ڵییان له‌سه‌ر"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌پێویستى"چاودێرى كردنى دۆسییه‌ گرنگه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ نه‌ك ته‌نها پیشه‌سازى به‌ڵكو له‌بوارى كاره‌بایش،چونكه‌ لیژنه‌یه‌كى باڵا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه‌ دروستكراوه‌ ودۆسییه‌كانى كاره‌باى ئاڕاسته‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى كردووه‌".
    ڕایشیگه‌یاند"پێویسته‌ لیژنه‌كه‌ چاودێرى ئه‌و دۆسییانه‌ بكات كه‌به‌فیرۆدانێكى زۆرى تیایه‌ بۆ سامانى گشتى له‌نێویشیاندا سه‌دان گرێبه‌ست هه‌ن له‌ساڵانى ڕابردوو واژۆیان له‌سه‌ركراوه‌".