به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى مافى مرۆڤى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،كاره‌ساته‌كه‌ى ئیبن خه‌تیب واپێویست ده‌كات جووڵه‌یه‌كى به‌په‌له هه‌بێت بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كان.
ئه‌رشه‌د ساڵحى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوبراو به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كاره‌ساته‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب واپێویست ده‌كات جووڵه‌یه‌كى به‌په‌له هه‌بێت بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه"ڕاپۆرتى لیژنه‌ى ته‌ندروستى نوێنه‌رایه‌تى له‌باره‌ى ڕووداوه‌كه سست ولاوازه".
ڕوونیشیكردوه"نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب له‌ساڵانى په‌نجاكان دروستكراوه،وهه‌ڵه‌یه بكرێت به‌شوێنى كه‌ره‌نتینه‌ى كۆرۆنا،ده‌بێت نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت ئاماده‌بكرێت وعه‌مبار ئۆكسجینى سه‌رتاسه‌رى بۆ دابنرێت".
وتیشى"دانانى بوتڵى ئۆكسجین له‌نزیك نه‌خۆشه‌كان وه‌ك بۆمبێكى ته‌وقیتكراوه"،وتیشى"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌دانیشتنه‌كه‌ى بۆ تاوتوێكردنى ئه‌م مه‌رگه‌ساته ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى پابه‌ند كرد به‌ڕاسپاردنى وه‌زاره‌تى دارایی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه پشتگوێخراوه‌كان".
ساڵحى داوایشى له"تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى كرد چه‌ند ساتێك ته‌رخان بكه‌ن بۆ ئاشناكردن له‌باره‌ى چۆنێتى به‌كارهێنانى بوتڵى غازه‌كان وورده‌كارى په‌رستارى توشبووانى كۆرۆنا له‌ماڵه‌وه".