به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن نازم وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبڕیوه له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى بیمه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى وزیادكردنى گوژمه داراییه‌كانى.
نازم له‌كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌یی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كهپهیامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو،ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كردن لهمهرگهساتى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب ئه‌نجامه‌كانى به‌م نزیكانه ڕه‌وانه‌ى حكومه‌ت ده‌كات"،وتیشى"حكومه‌تى بڕیارى زه‌حمه‌ت وكردارى ده‌دات وله‌هه‌مان كاتدا دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه بۆ ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان ده‌كرێت".
ئاماژه‌یشیدا"حكومه‌ت له‌م ڕه‌وشه نائاساییه به‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه هه‌وڵى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى ده‌كات"،ڕوونیشیكرده‌وه"مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران به‌بیر وه‌زیره‌كانى هێنایه‌وه كه‌مه‌به‌ست له‌پێكهێنانى حكومه‌ت بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن نه‌بووه به‌ڵكو ئه‌ركى سه‌ره‌كى خزمه‌تگوزارییه‌كان بووه".
وتیشى"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران میواندارى سه‌رۆكى كۆمسیۆنى كرد بۆ تاوتوێكردنى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا"،ڕوونیشیكرده‌وه"وه‌زاره‌تى كۆچ هه‌ڵاوێرد كرا له‌مه‌رجه‌كانى واژۆكردنى گرێبه‌ست بۆ پاراستنى كه‌مپى ئاواره‌كان وجێبه‌جێكردنى پێداویستییه‌كانیان".
ڕایشیگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌ركردنى ڕێنماییه‌كانى سندووقى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى پارێزگاى زیقاردا"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبڕى له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى بیمه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى وزیادكردنى گوژمه داراییه‌كانى ،هه‌روه‌ها ڕهزامهندیشیدا له‌سه‌ر دروستكردنى هێڵى ئاسنین له‌نێوان به‌سڕه وشهلامچه".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌نگیدا له‌سه‌ر زیادكردنى هاورده‌ى ته‌زووى كاره‌با بهبرٍى 300 مێگاوات"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر داواكارییه‌ك دا به‌هاریكارى وپشتیوانى سوپاى لوبنان".