به‌غدا-اه‌ع
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه گفتوگۆكانى قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى له تاران سه‌ركه‌وتوو بوو.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى راویژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى له راگه‌یاندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" ئه‌عره‌جى پێشوازى له زه‌ریف كرد هه‌ردوولا باسیان له په‌یوه‌ندى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو وڵات كرد كه سودى بۆ هه‌ردوو گه‌لى دراوسێ ده‌بێت".
به‌پێى ڕاگه‌یاندراوه‌كه جه‌ختیكرده‌وه له "پاڵپشتى كردنى حكومه‌ت و سه‌روه‌رى عێراق و یه‌كریزى خاكه‌كه‌ى "،ئاماژه‌ى به په‌یوه‌ندى مێژووى نێوان به‌غدا و تاران كرا، رونیشیكرده‌وه گفتوگۆكانى ئه‌عره‌جى له تاران گرنگ و سه‌ركه‌وتووه".
له میان دیداره‌كه هه‌ردوولا جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر"لێكتێگه‌یشتن و گفتوگۆى راسته‌قینه بۆ ئه‌وه‌ى یارمه‌تیده‌ربێت بۆ سه‌قامگیرى ناوچه‌كه و پاڵپشتى كردنى بوژاندنه‌وه‌ى ئابورى و به‌رده‌وامى لههاوكارییهكان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر".