بەغدا – ا ه ع هێزێكی حەشدی شەعبی ئەمرۆ پێنج شەممە، لەدەوروبەری دوزخورماتوو 50 بۆمبی چێندراوی تەقاندەوە، بەمەبەستی پاككردنەوەی ئەو رێگا سەربازیانەی دەچنەوە سەر شاخەكانی دەوروبەری ئەو قەزایە. لەوبارەیەوە راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند مەفرەزەیەكی ئەندازیاری ئەمرۆ بۆ دووەم رۆژ دەستیكردوە بە پوچەڵكردنەوەی ئەو بۆمبانەی لەزنجیرە چیاكانی دوزخورماتوو دانراون. ئەوەش لە كاتێكدایە دوێنێ چوار شەممە هێزەكانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنیەكان پرۆسەیەكیان بۆ پاككردنەوەی ناوچەكانی خۆرهەڵاتی قەزای دوزخورماتوو دەستپێكرد.