به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،تیمى لێكۆڵینه‌وه‌كردن لهڕووداوى ئیبن خه‌تیب به‌درێژایی كات وبهچاودێریمان كاره‌كانى خۆى ده‌كات،هه‌روه‌ها چه‌ند ڕاسپاردهیهكیش ئاڕاسته‌ى وه‌زیره‌كان كرد.
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،كازمى له‌میان دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕایگه‌یاندووه"چاوه‌ڕوانى ڕاپۆرتى تیمى لێكۆڵینه‌وه‌كردن ده‌كات له‌واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا وتهواى ئه‌نجامه‌كانى جێبه‌جێده‌كه‌ین "،وتیشى"ده‌بێت وه‌زیره‌كان لهفهرمانگهكانیان كارى مه‌یدانى بكه‌ن بۆ چاودێرى داواكارى هاوڵاتیان وچاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان وئاسانكارى ڕێوشوێنه‌كان،وهه‌روه‌ها چاوخشاندنه‌وه بهڕێوشوێنهكان سه‌لامه‌تى له‌سه‌رجه‌م باڵه‌خانه‌كان بكه‌ن".
وتیشى"هه‌ڵسه‌نگاندنى وه‌زیر وبهرپرسهكان ده‌كه‌ین وبڕیار زه‌حمه‌ت ده‌گرێنه‌به‌ر،ئامانجمان خزمه‌تكردنى ڕۆڵه‌كانى گه‌له‌كه‌مان وڕاستكردنهوهى ڕه‌وشه‌كه‌یه،بۆ گه‌یشتن به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته وخاوێن"،ئاماژه‌یشیدا"ده‌بێت وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌پێى یاسا وبهتوندى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن خراپه‌كارى بۆ ئاسایشى ناوخۆى عێراق ده‌كه‌ن،وژیانى هاوڵاتیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه".
كازمى ڕایشیگه‌یاند"حكومه‌تى ئێستا حكومه‌تى خزمه‌تگوزارییه وئامانجى ڕكابه‌رى هه‌ڵبژاردن نییه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئامانجى سیاسى،بۆیه خزمه‌تكردنى هاوڵاتى له‌پله‌ى یه‌كه‌م ودوایین له‌به‌رچاوى خۆى داناوه"،ڕوونیشیكرده‌وه"ڕیگهنادهین پێگه‌كانى وه‌زاره‌ت بكرێن بهسهكۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان،وقۆرخكردنى تواناكانى ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن پاڵێوراوانه‌وه به‌ته‌واوه‌تى ڕه‌تده‌كه‌مه‌وه".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ده‌بێت وه‌زیره‌كان پێش ئه‌وه‌ى بیر لهخۆكاندید كردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن ئه‌وه له‌بیر نه‌كه‌نه‌وه بۆ مه‌به‌ستى خزمه‌تگوزارى هاتوون بۆ خزمه‌تكردنى ڕۆڵه‌ى گه‌له‌كه‌مان،نه‌ك بۆ ئامانجى سیاسی،بۆیه نابێت وه‌زاره‌ته‌كانیان بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان قۆرخبكه‌ن".