بهغدا-اهع
سەرکردەی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی، عەممار حەکیم ،ئهكڕۆ سێشهممه،لهگهڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف پێشھاتەکانی رەوشی عێراق و نێودەوڵەتییان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرکردەی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی لە راگەیەنراوێکدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند "عەممار حەکیم لە بەغدا پێشوازی لە محەمەد جەواد زەریف کردووە".
بەپێی راگەیەنراوەکە لە دیدارەکەدا، پێشھاتەکانی رەوشی عێراق و نێودەوڵەتیی تاوتوێکراوە.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە میانی دیدارەکەدا، عەممار حەکیم جەختیکردووەتە لەسەر گرنگی پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئێران و لەبارەی ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، کە پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکە دەرفەتێکە بە ئاراستەی سەقامگیری رەوشی سیاسیی.
باس لەوەشکراوە کە لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، عەممار حەکیم جەختیکردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە گفتوگۆی راستەقینە، تاکە رێگایە بۆ کۆتایھێنان بە قەیران و ناکۆکییەکان.