به‌هۆى هه‌ڵگرتنى مادده‌ى هۆشبه‌ر گه‌شتیارێك له‌ده‌روازه‌ى زڕباتییه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرا

ناوخۆ
  • 27-04-2021, 10:54
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،رایگه‌یاند گه‌شتارێك به‌هۆى هه‌ڵگرتنى مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌ده‌روازه‌ى زورباتییه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌.
    ده‌سته‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"گه‌شتیارێكى عێراقى مادده‌ى(تلیاقى)هۆشبه‌رى هه‌ڵگرتووه‌،به‌كێشى(30غم)وله‌لایه‌ن تیمه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان وبه‌هاریكارى هۆبه‌ى هونه‌رى له‌ده‌روازه‌ سنوورییه‌كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌".
    وتیشى"مادده‌ ده‌ستبه‌سه‌كراوه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ى هۆبه‌رى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانى به‌دره‌ كراوه‌ بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى یاسایی به‌رامبه‌ریان".