بهغدا-اهع
مەحمود زەجراوی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی سائیرون، ئهمڕۆ سێشهممه، رایگەیاند کە دوورخستنەوەی وەزیری تەندروستیی لە ئەرکەکەی، پەیوەستە بە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب.
زەجراوی لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) رایگەیاند کە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نێو نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە میانی ھەفتەی داھاتوودا رادەگەیەندرێت.
راشیگەیاند کە دوورخستنەوەی وەزیری تەندروستیی لە ئەرکەکەی، پەیوەستە بە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب ،ئاماژهى بهوهكرد"ئەگەر دەرکەوت وەزیری تەندروستیی یان بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی رەسافە یان پارێزگاری بەغدا لەو رووداوە کەمتەرخەمیانکردووە، ئەوا فراکسیۆنی سائیرون لەگەڵ ئەوەدا ھەر سێ کیان لە ئەرکەکیاندا دوور بخرێنەوە".
وتیشی: "پاڵپشتی لەو لیژنەیە دەکەین کە سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی بۆ لێکۆڵینەوە لە کارەساتەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب پێکیھێناوە".