به‌غدا-اه‌ع
نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه له‌پێویستى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى تاران بۆ مێزى دانوستانه‌كان له‌باره‌ى دۆسییه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى،ومحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێرانیش جه‌ختیكرده‌وه وڵاته‌كه‌ى پابه‌نده به‌پشتیوانیكردنى سه‌قامگیرى عێراق.
نوسینگه‌ى مالیكى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ،ئه‌مڕۆ له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازیكرد له‌محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران وشاندى یاوه‌رى"،ڕوونیشیكرده‌وه"له‌میان دیداره‌كه پێشهاته‌كانى ڕه‌وشى سیاسى وئه‌منى له‌ناوچه‌كه تاوتوێكران،وهه‌روه‌ها گفتوگۆیش كراوه له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان وبابه‌ته‌كانى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش".
مالیكى جه‌ختیكرده‌وه"له‌گرنگى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى تاران بۆ مێزى گفتوگۆكان له‌باره‌ى دۆسییه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌قامگیرى ڕه‌وشى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست"،ڕوونیشیكرده‌وه"ناوچه‌كه ڕووبه‌رووى ئاڵنگارى زۆر بۆته‌وه واپێویست ده‌كات هه‌مووان هاریكاربن بۆ تێپه‌ڕاندنى".
لاى خۆیه‌وه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران جه‌ختیكرده‌وه"له‌پابه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌پشتیوانیكردنى سه‌قامگیرى وسه‌روه‌رى عێراق وپته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌بواره جیاجیاكاندا".