به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،ئامانجى تاوانه‌كه‌ى جێزانى ئاژاوه نانه‌وه بووه،ئاماژه‌یشدا چوار فاكته‌ر بۆشاییه ئه‌منییه‌كانى سه‌ر سنوور چاره‌سه‌ركرد.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"مه‌به‌ست له‌تاوانه‌كه‌ى گوندى جێزانى دروستكردنى ئاژاوه نانه‌وه بوو بۆ ئه‌وه‌ى عێراق بۆ چوارگۆشه‌ى یه‌كه‌م بگه‌ڕێته‌وه،به‌ڵام مامه‌ڵه‌ى ژیرانه‌ى هۆزه‌كان وهۆزى به‌نى ته‌میم وبیاوماقوڵانى وبه‌دمه‌وهاتنى خێراى حكومه‌تى عێراق له‌ناردنى شاندێكى باڵا له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان به‌نواندنى هه‌ردوو وه‌زیرى ناوخۆ وته‌ندروستى وڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی وگه‌وره سه‌ركرده وبریكاره‌كان،كاریگه‌رى گه‌وره وئه‌رێنى هه‌بوو له‌سه‌ر كه‌سوكارى قوربانیان".
رٍایشیگه‌یاند"له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كى وه‌زیرى به‌رگرى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان كێشه‌ى دانیشتوانى گونده‌كه باس لێوه‌كرا،وچه‌ند هه‌نگاوێكى گرنگ گیرایه به‌ر له‌سه‌ر ڕۆشنایی ڕاسپارده‌كانى لیژنه وشانده باڵاكه"،هیوایشى خواست"له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا گۆڕانكارى ڕووبدات وڕه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بێت له‌سه‌ر ڕه‌وشى ئه‌منى دیاله".
ئاماژه‌یشیدا"هێزه‌كان ڕه‌وانه‌ى دیاله كران وده‌ستبه‌كاربوون دژى هه‌ندێك ئامانجى دیاریكراو كه‌پێمانوایه په‌یوه‌ندى به‌گروپه تیرۆرستییه‌كانه‌وه هه‌یه،هه‌روه‌ها چه‌ند زانیارییه‌كى گرنگ له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌یشت،وریتمێكى باڵاوه كاره‌كانمان به‌رده‌وامه"،دووپاتیشیكرده‌وه"كه‌رته‌كان كراوه‌ن وسیاسه‌تى دابه‌شكردنیان لایه‌ن وته‌كتیك وشێوازێكى تر‌ى گرتۆته‌به‌ر،چونكه دابه‌شكردنى كه‌رته‌كان سه‌رانسه‌رى ناوچه‌كانى گرتۆته‌وه كه‌پێمانوایه ئه‌و ناوچه یارمه‌تیده‌رى تیرۆرستان ده‌بن له‌ڕووى جوگرافیا وگژوگیا به‌خۆحه‌شاردان،وچه‌ند ڕێوشوێنێك تر ده‌بێت له‌ڕێگاى گرتنه‌به‌رى ڕێكاره‌كان كه‌ڕۆڵیان ده‌بێت له‌به‌ره‌وپێشبردنى چاودێرى هه‌واڵگیرى وئه‌منى".
خه‌فاجى ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هه‌ندێك له‌و رێگایانه‌ى كاریگه‌ریان له‌سه‌ر هاوڵاتیان نییه له‌گه‌ڵ بڵاوه‌پێكردنى هێزه‌كانمان له‌و ناوچانه ده‌كرێنه‌وه".
له‌باره‌ى چاره‌سه‌ركردنى بۆشاییه‌كانى سه‌ر سنووره‌كان خه‌فاجى دووپاتیكرده‌وه"داعش له‌م چه‌ند مانگه‌ى دواییه‌دا جموجۆڵه‌كانى زیادیكرد به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌كانى باكوورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا له‌ڕێگاى سنووره‌كانه‌وه"،وتیشى"هه‌ندێك بۆشایی ئه‌منى له‌سه‌ر سنووره‌كانه‌وه هه‌بوون به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان چاره‌سه‌ریان كرد له‌میان دروستكردنى تونێلێك به‌قوڵى 3مه‌تر وپانییه‌كه‌یشى 3 مه‌تره له‌گه‌ڵ دروستكردنى به‌ربه‌سته‌كان".
ڕایشیگه‌یاند"هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌چه‌ند قۆناغێكه‌وه ته‌لى دڕكین وتاوه‌ر وكامێراى چاوێرى به‌عێراق به‌خشیوه"،هیوایشى خواست بابه‌تى سنووره‌كانى عێراق وسوریا چاره‌سه‌ر بكرێن وسه‌رجه‌م بۆشاییه‌كان دابخرێن".