بهغدا-اهع
سەرۆکی کڵێسای کلدانیی لە عێراق و جیھان، پاتریارک مار لۆیس روفائێل ساکۆ رایگەیاند دیپلۆماتییەت، تاکە رێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ھاوکات وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف ئاماژەی بەوەدا کە عێراق رۆڵێکی گرنگ لە ناوچەکەدا دەگێرێت بۆ نزیککردنەوەی لایەنەکان.
نووسینگەی سەرۆکی کڵێسای کلدانیی لە عێراق و جیھان لە راگەیەنراوێکدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"ە پاتریارک مار لۆیس روفائێل ساکۆ پێشوازی لە محەمەد جەواد زەریف کردووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە دیدارەکەدا پاتریارک مار لۆیس روفائێل ساکۆ رایگەیاندووە" کە دیپلۆماتییەت، تاکە رێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، چونکە شەڕ تەنھا کوشتکار و وێرانکاریی لێدەکەوێتەوە و وتیشى"ئومێد دەکەین پاپای کڵێسای کاسۆلیکی، پاپا فرەنسیس لە ماوەکانی داهاتوودا، سەردانی ئێران بکات".
ئاماژە بەوەشدراوە کە لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف لە دیدارەکەدا رایگەیاندووە کە عێراق رۆڵێکی گرنگ لە ناوچەکەدا دەگێرێت بۆ نزیککردنەوەی لایەنەکان.
زەریف سەبارەت بە سەردانەکەی پاپا فرەنسیس کە لە میانی مانگی ئاداری رابردوودا بۆ عێراق ئەنجامدا گوتی: "سەردانەکە نەک ھەر بۆ عێراقییەکان بەڵکو بۆ ھەموو ناوچەکە سەردانێکی گرنگ بوو".
وتیشى"پێکھاتەی مەسیحی، وەک بەشێکی گرنگی ناوچەکە، دەمێننەوە".