به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، دوو بروسكه‌ی ماته‌مینی له شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، پادشای سعودیه و محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێ‌نشین و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری به‌رگری سعودیه پێگه‌یشت به‌ھۆی كاره‌ساتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمار دوو بروسكه‌ی ماته‌مینی له شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، پادشای سعودیه و محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێ‌نشین و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری به‌رگری سعودیه پێگه‌یشت به‌ھۆی كاره‌ساتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له به‌غدا.
له‌و بروسكه ماته‌مینیه‌دا پادشای سعودی رایگه‌یاند، به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه روداو و كاره‌ساتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب-مان له عێراق پێگه‌یشت، كه بوه ھۆی گیانله‌ده‌ستدان و برینداربونی ده‌یان كه‌س، بۆیه لێره‌وه ماته‌مینی و خه‌مباری خۆمان بۆ فه‌خامه‌تتان و خانه‌واده‌ی قوربانیان و گه‌لی عێراقی برا راده‌گه‌یه‌نین و له په‌روه‌ردگاری مه‌زن داواكارین قوربانیان به‌ر ره‌حمه‌ت و لێبوردنی خۆی بخات و ئارامی و سه‌بوریش به خانه‌واده‌كانیان ببه‌خشێت و شیفای به‌په‌له‌ی برینداره‌كانیش بدات و به‌رێزتان و گه‌لی عێراقیش له ھه‌مو ناخۆشییه‌ك بپارێزێت.
ھاوكات له بروسكه‌یه‌كدا محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعودیه رایگه‌یاند، به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی رودانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب-مان پیگه‌یشت كه بوه ھۆی ئه‌وه‌ی قوربانی و برینداری لێكهوێتهوه، به‌و بۆنه خه‌مباره‌وه ماته‌مینی قوڵی خۆمان بۆ فه‌خامه‌تتان و كه‌سوكاری قوربانیان راده‌گه‌یه‌نم و داواكارم له په‌روه‌ردگاری میھره‌بان قوربانیان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و شیفای به‌په‌له‌ی ته‌واوی برینداره‌كانیش بدات.