بهغدا-اهع
مەزهەر محهمهد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران،ئهمڕۆ دووشهممه، ئاشکرای کرد، کۆى گشتى قەرزە دەرەکییەکانى سەر عێراق کە پێویستە بدرێنەوە لەنێوان 23-25 ملیار دۆلاردایە.
ساڵح لهلێدوانێكى تایبهت بە ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) ڕاگەیاندووە، ئەو قەرزانەى پێویستە بدرێنەوە ئەوانەن کە پەیوەستن بە ڕێککەوتنى نادى پاریس کە دەگەڕێتەوە بۆ پێش ساڵى 1999، لەگەڵ قەرزەکانى کاتى قەیرانى دارایی و شەڕى داعش، قەرەبووى کوەیت کە سەرجەمیان دەکاتە 23-25 ملیار دۆلار.
وتیشى، ئەو بڕە قەرەبووەى کوەیت کە هێشتا نەدراوەتەوە لە ملیارێک دۆلار تێناپەڕێت.
سەبارەت بە سودى قەرزەکان،ساڵح دەڵێت، ژمارەى پەیوەندیدار بە پارەى تەرخانکراو بۆ خزمەتگوزاریی قەرزەکان واتە سودى ساڵانە و قیستەکان لە یاساى بودجە خەمڵێنراوە بە نزیکەى نۆ ترلیۆن دینار، کە دەکاتە 7%ى کۆى خەرجییەکانى بودجە.
باسى لەوەشکرد، ئەو ڕێژەیەکە تەنها پەیوەست نییە بە قەرزە دەرەکییەکان، بەڵکو زۆربەى بۆ قەرزە ناوخۆییەکانە کە دەگاتە نزیکەى 70 ترلیۆن دینار.