به‌غدا-اه‌ع
عه‌دنان درجال وه‌زیرى وه‌زرش ولاوان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،پیرۆزبایی له‌عێراق كرد به‌بۆنه‌ى میوانداریكردنى پاڵه‌وانێتى كه‌نداوى 25 بۆ تۆپى پێ له‌به‌سڕه.
درجال له‌تویتێكدا ڕایگه‌یاند"پیرۆزبایی له‌عێراق ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ى میوانداریكردنى كه‌نداوى 25 له‌به‌سڕه دواى ئه‌ركێكى حكومى وجه‌ماوه‌رى ومیدیایی كه‌له‌ماوه‌ى ڕابردوودا وه‌كو یه‌ك تیم سه‌ركه‌وتوو بوون له‌م ئه‌ركه.
وتیشى"هه‌ڵوێستى برایانمان له‌وڵاتانى ئه‌نجومه‌نى هاریكارى كه‌نداو به‌رزده‌نرخێنین له‌پیشتوانیكردنى دۆسییه‌ى به‌سڕه".